تۆمەتبارێك دەستگیرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كەسی لە كچێك كردبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی بازیان تۆمەتبارێك دەستگیركرا، كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كەسی لە كچێك كردبوو .

ئەمڕۆ سێشەممە19ی ئادار، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، كە كەسێك هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كەسی لە كچەكەی كردووە ئەگەر بڕی هەزار دۆلاری پێنەدات ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی بازیان دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا، كە تۆمەتبار وەریگرتبوو .

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (م،ت،ف لەدایكبووی 2005 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا