بڕیار ڕەشید: ئەو دەرچووانەی کشتوکاڵ کە پێشکەشی هەلی کار دەکەن پێویست ناکات بڕوانامە بهێنن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیار ڕەشید ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “ئەو دەرچوانەی پێشکەشی هەلیکار دەکەن دەتوانن لە ڕێگەی هێنانی فەرمانی زانکۆوە کە هیچ تێچوویەکی نیە و بەکاتێکی کەم دەتوانن وەریبگرن، ڕێکارەکانی پێشکەشکردن تەواو بکەن و لە قۆناغی دواتر لەکاتی چوونـەسەر کار بڕوانامەکانیان زیاد بکرێت”.

بڕیار ڕەشید لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “دوای هەوڵەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و خودی بێگەرد خان بۆ ڕەخسـاندنی هەلیکار بۆ دەرچوانی کۆلێژ و پەیمانگا کشتوکاڵیـەکان و ڤێتەرنەری، یەکێک لەداواکاریەکانی ئەو فۆرمەی وەزارتی کشتوکاڵ بڵاویکردەوە هێنانی بڕوانـامە بوو لەلایەن دەرچووانە تاوەکو بتوانن داواکاری پێشکەش بکـەن”.

وتیشی، “دوای ئەوەی چـەندین دەرچوو پەیوەندیان پێوە کردین داوایانکرد مەرجی هێنانی بڕوانامە دوابخرێت تائەوکاتەی کارەکانیان دەست دەکەوێت چونکـە بارگرانیان بۆ دروست دەکات و دەبێت 60 هەزاردینار بدەن بۆ دەستکەوتنی بڕوانامەکانیان، پەیوەندیمان کرد بە بەڕێز وەزیری کشتوکاڵەوە بەخۆشحاڵیەوە ڕەزامەند بوو لەسەر ئەوەی ئەو دەرچوانەی پێشکەشی هەلیکار دەکەن دەتوانن لە ڕێگەیی هێنانی فەرمانی زانکۆوە کە هیچ تێچوویەکی نیە و بەکاتێکی کەم دەتوانن وەریبگرن، ڕێکارەکانی پێشکەشکردن تەواو بکەن و لە قۆناغی دواتر لەکاتی چوونـەسەر کار بڕوانامەکانیان زیاد بکرێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو فۆرمێکی دامەزراندنی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەرێکەوتی 2022/7/3 تاوەکو 2022/8/1 ،سەرجەم دەرچووانی بەڕێزی دانەمەزراو لەبەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری دەتوانن سوودی لێوەربگرن و زانیارییە داواکراوەکان ئامادە بکەن و فۆرمەکە پڕبکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا