حکومەتی هەرێم 500مێگاوات کارەبای دایە عێراق

پۆڵەتیک پرێس_

وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، 500 مێگاوات كارەبای زیادكردوە بۆ تۆڕی نیشتیمانیی عێراقی.

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ هەینی ئاماژەی بەوەكرد، بە كۆی گشتیی 500 مێگاوات كارەبای زیادە بۆ عێراق دابیندەكرێت.

وتیشی، لە رێكەوتی 28ی تەمموزی ئەمساڵەوە ئەو بڕە لە كارەبای نێردراو بۆ عێراق زیادكراوە لەرێگەی هەردوو كۆمپانیای كار و قەیوانەوە.

بەگوێرەی وتەكانی وەزیری كارەبای هەرێم، حكومەتی عێراق لە بەرامبەردا پارەی ئەو بڕە كارەبایە دەداتە هەردو كۆمپانیاكە، سوتەمەنی پێویستیش بۆ ئەو بڕە زیادەیە دابیندەكات.

رونیشیكردەوە، “كۆی گشتی ئەو 500 مێگاواتەی دەدرێتە تۆڕی نیشتیمانیی عێراق لە ژمارەیەك یەكەی وێستگەكان بەرهەمدەهێندرا كە پێشتر بەهۆی نەبونی سوتەمەنی پێویستەوە لەكار وەستابون”.

لە  بەشێكی دیكەی وتەكانیشیدا جەختیكردەوە، بەرهەمهێنان و ناردنی ئەو بڕە زیادەیەی كارەبا لە هەرێمەوە بۆ عێراق، كاریگەریی نابێت لەسەر ژمارەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بۆ هاونیشتیمانیان لە هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا