کەشناسی: ئێوارە باران دەبارێت و خۆڵبارین نامێنێت

پۆڵەتیک پرێس
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ شەممەو سبەی یەکشەممەی ڕایگەیاند.
ئەمرۆ شەممە بەڕێوبەرایەتی کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە هەندێ شوێن هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە, لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری تۆز و خۆڵەکە نامینێت.
ئاماژەی بەوەشدا سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێ پەڵەی جیا جیا دەبێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆڵبارینێکی بەهێز بە گشتی عێراقی گرتەوە، بەهۆیە چەندین کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا