پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا ئیدانە دەکات و دەڵێ، هێرشەکان دەبنە هۆکاری فراوانتربوونی قەیرانەکان و شەڕو پێکدادانەکان لە ناوچەکەدا.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمەریکا زامنکردنی ئاسایشی ئیسرائیلەو بەمەش بەراورد بە پێشتر خۆی رووبەڕووی شەڕی زیاتر دەکاتەوە، چونکە بەم هێرشانە هەڵەیەکی ستراتێژیی دیکەی کرد، جگە لە زیاترکردنی گرژیی و ئاڵۆزییەکان و ناسەقامگیریی ناوچەکە، هیچ لێکەوتەو ئەنجامێکی دیکەی نابێت.
کەنعانی دەشڵێت، هێرشەکانی ئەمەریکا لەلایەک لە عێراق و سووریا، لەلایەکی دیکە بۆ سەر یەمەن پێشێلکردنی سەروەریی ئەو وڵاتانەیە، لە هەمانکاتدا پێشێلکردنێکی زەقی پەیماننامەی نەتەوە ئەکگرتووەکانە، جیا لەوەی پشتیوانییەکی تەواوی واشنتنە بۆ هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، کە چوار مانگە بەردەوامە.