سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی سلێمانی ئازادكران

پۆڵەتیك پرێس

دوای بڵاو كردنەوەی پەیامەكەی لاهور شێخ جەنگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەی خۆپیشاندانەكان، سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ی شاری سلێمانی ئازادكران.

 

دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا خۆپیشاندانێكی بەرفراوان كە لە سەرجەم چین و توێژە جیاوازەكان پێكهاتبوو لە بەردەركی سەرای شاری سلێمانی دژی دواكەوتن و نەدانی موچە ئەنجامدرا، هێزە ئەمنییەكانیش چەند كەسێكیان دەستگیركرد، ئەمڕۆ هەینی سەرجەم دەستگیركراوەكان ئازادكران.

ئازادكردنی ئەو گیراوانە دوای پەیامەكەی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دێت كە رایگەیاند، “به‌ئاگاین چیتر قبوڵ ناكرێت هاوڵاتیانی هه‌رێم بكرێنه‌ قوربانی گه‌نده‌ڵی ونارۆشنی و ململانێ سیاسییه‌كان و داوای له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد به‌ زوترین كات هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكه‌ن كه‌ به‌هۆی به‌شداریان له‌ خۆپیشاندان بۆ داواكردنی مافه‌كانیان ده‌ستگیر كراون”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا