یاداشتێکی هەماهەنگی ئەتۆمی لەنێوان ڕوسیا و عێراقدا واژۆدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاوێژکاری ئابووری باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکاری دەکرێت بۆ واژۆکردنی یاداشتێکی هەماهەنگی ئەتۆمی لەنێوان ڕوسیا و عێراقدا.

ئەمڕۆ شەممە ڕاوێژکاری ئابووری باڵیۆزخانەی ڕوسیا لە عێراق ئاشکرایکرد، مۆسکۆ و بەغدا هەستاون بە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ واژۆکردنی یاداشتێک لەبارەی هەماهەنگی لەبواری بەکارهێنانی ئاشتییانەی تەکنەلۆجیای ئەتۆمی.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق گرنگی بە وزەی ئەتۆمی ڕوسیا دەدات و هەردوولا لە دانوستاندان بۆ هاوبەشیکردن لەو بوارەدا لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی واژۆکراوی ساڵی 1975 کە تایبەتە بە هەماهەنگی لە بواری بەکارهێنانی وزەی ناوکیی.

سەرەتای ساڵی 2022 وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ لەبواری ناوکیی و زانستی پزیشکی ئەتۆمی یارمەتی بەغدا دەدات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا