بانكی ناوەندی 261 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێكارەكانی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ جێگیركردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەردەوامە و ئەمڕۆش بڕی زیاتر لە 261 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو.

بەپێی خشتەی پەنجەرەی فرۆشتنی دراو، ئەمڕۆ پێنج شەممە بانكی ناوەندیی لە كاتی زیادكردنی ئاشكرا، 261 ملیۆن و 660 هەزار دۆلاری فرۆشتووە، كە لەو بڕە 198 ملیۆن و 860 هەزاری بە حەواڵە بووە و 62 ملیۆن و 800 هەزاریشی بە كاش بووە.

رۆژی چوارشەممە عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی بە میدیاكانی وتووە، ڕێكارەكانی بانكی ناوەندیی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لەبازاڕەكانی عێراق بەردەوامە و لە ئایندەیەكی نزیكدا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزدەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا