فرۆكە جەنگیەكانی توركیا ناوچەكانی چیای قەندیل بۆردومان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فرۆكە جەنگییەكانی توركیا ژمارەیەك ناوچەی بناری چیای قەندیل و چیای بێرمکەیان لە سنووری دۆڵی شاورێ بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە ئاگرێکی زۆر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوەتووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بۆردومانەكە لەناوچەكانی کورتەک، بۆکریسکان، زێوکە، ئیندزێ، لێوژە، بەردقەڵشیو، قەڵاتوکان و چیای بێرمکەیان بووە، وێرای كەوتنەوەی ئاگر بەڵام تائێستا زیانی بۆردومانەكان نەزانراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دەوڵەتی توركیا بەبیانوی بوونی چەكدارانی پەكەكە لەچەند ناوچەیەكی هەرێم، بەردەوام بۆردومانی ناوچە سنورییەكان دەكات، بەڵام زۆركات لە بۆردومانەكاندا خەڵكی مەدەنی دەكرێنە ئامانج و ساڵانە چەندین كەس بەوهۆیەوە گیانلەدەست دەدەن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی زیانێكی زۆریش بە رەزو باخی خەڵكی ئەو ناچانە دەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا