کارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی قەرزەکانیان لە سەروو یەک ملیۆن و 300 هەزار دینارەوەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات ڕایگەیاند، ئاگادارى خاوەن دوکانەکان و سەرجەم هاوبەشانی کارەبا (پۆلی بازرگانی) دەکەینەوە لەبەرواری 2ی ئایاری 2023 ئەو هاوبەشەی قەرزەکانیان لە سەرو یەک ملیۆن و 300 هەزار دینارەوەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن لە گەڕەکی قالاوا بۆ دانی پارەی قەرزی کارەباکانیان.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداری دەداتە ئەو کەسانە و دەڵێت، ئەگەر قەزەکانیان نەدەنەوە کارەباکانیان دەبڕدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا