پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەك شەممە، 200 ملیار دینارەكەی حکومەتی عێراق بڕیاری لەسەر درابوو بۆ هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی هەرێم.
رۆژی 15ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە 200 ملیار دیناری شایستەی دارایی هەرێم رەوانە بكرێت، دوای وردبینی كردن لە داهاتە نەوتی و نا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام دواتر ناردنی ئەو پارەیە لەلایەن وەزیری دارایی عێراق رەتكرایەوە.
سەرچاوەیەك لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ میدیاكانی راگەیاندووە “ئەمڕۆ یەك شەممە 11ی تەموز بڕی 200 ملیار دینار کە حکومەتی عێراق بڕیاری لەسەر درابوو بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، خرایە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لای خۆشیەوە شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “ئێمەش لە میدیاكان بیستومانە كە ئەو پارەیە خراوەتە سەر هەژماری بانكی هەرێم، بەڵام پێدەچێت بە بڕیاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق نێردرابێت، بەبێ رەزامەندی وەزیری دارایی.