کاروان یاروەیس: پێویستە پڕۆژەیاسای بودجە بەزوویی پەسەندبکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ناومان خستەسەر یاداشتی هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسای بودجە بەزوویی پەسەندبکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە کاروان یاروەیس ئاماژەی بەوەکرد، دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە جگە لەوەی سەرپێچی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە، لەهەمان کاتدا کاریگەری خراپی خستۆتەسەر ژیانی خەڵک و بازاڕ و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو، “پاڵپشتی خۆمان دەربری و ناومان خستەسەر یاداشتی هەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ فشارخستنەسەر سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەتا لەم هەفتەیەدا وادەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق دیاری بکات”.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر سەعد تەوبی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، پێش ڕۆژی 9ی حوزەیران پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا