یەكێتی: كاربكرێت بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی قەڵادزێ‌

پۆڵەتیك پرێس

بەبۆنەی 47 ەمین ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ‌ بە چەكی قەدەغەكراوی ناپاڵم لەلایەن رژێمی بەعسەوە، راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و داوا دەكات كاربكرێت بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی ئەو تاوانە و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە.

لە بەیاننامەكەی راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا هاتووە: تاوانی بۆردومانكردن و دواتر ڕاگواستنی شاری قەڵادزێ‌، كردەیەكی سەربازی نەخشە بۆ كێشراو بوو، كە رژێمی بەعس لە چوارچێوەی ستراتیژی شۆڤێنیانەی قڕكردن و پاكتاوی نەژادی و جینۆسایدكردنی گەلی كوردستاندا بووئەنجامی دا.

ئاماژە بەوەشكراوە، دواتریش بە نەخشە و كردەی سەربازی دڕندانە تر زنجیرە تاوانەكانی بۆردومانكردنی هەڵەبجە و چەند ناوچەیەكی تر بە چەكی كیمیاوی و شاڵاوەكانی ئەنفال و پرۆسەكانی (تەعریب ‌و تەبعیس ‌و تەرحیل)ی لە بەشی زۆری كوردستان ئەنجامدا.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا داوا دەكات كاربكرێت بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی تاوانەكە و ئاوەدانكردنەوەی زیاتری ناوچەكە و دروستكردنی مۆزەخانەی تایبەت بە یادەكە و دۆكیۆمێنتكردن و توێژینەوەی زانستی ‌و یاسایی لەسەر تاوانی بۆردومانكردنی قەڵادزێ.

رۆژی 24ی نیسانی ساڵی 1974 رژێمی بەعس بەفرۆكەی جەنگی و بۆمبی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی (ناپاڵم) شاری قەڵادزێ‌ بۆردومانكرد، لە ئەنجامدا (134) هاوڵاتی شەهیدبوون و (152) هاوڵاتی تریش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا