لاهورشێخ جەنگی: دەبێت ژیان و گوزەرانی كرێكارانی كوردستان باش بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە رۆژی جیهانی كرێكاراندا، لاهورشێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، كرێكاران توێژێكی گرنگ و زیندووی بەرهەمهێنی كۆمەڵگەن، بە بیر و بازوویان كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەش و پەرەسەند و دەكەن، دووپاتی دەكەینەوە كە دەبێت ژیان و گوزەرانی كرێكارانی كوردستان باش بكرێت، داخوازی و مافەكانیان بۆ دەستەبەر بكرێت.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی لە رۆژی جیهانی كرێكاراندا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: كرێكاران توێژێكی گرنگ و زیندووی بەرهەمهێنی كۆمەڵگەن، بە بیر و بازوویان كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەش و پەرەسەندو دەكەن، خەبات و تێكۆشانی كرێكاران لە ڕابردوودا فاكتەر و بزوێنەری گۆڕانكاریی و ئاوەدانی و گەشەكردن بووە.

ئەوەش هاتووە، لەم بۆنەیەدا، دووپاتی دەكەینەوە كە دەبێت ژیان و گوزەرانی كرێكارانی كوردستان باش بكرێت، داخوازی و مافە یاسایی و ئاساییەكانیان بۆ دەستەبەر بكرێت.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا لاهور شێخ جەنگی، دووپاتیكردەوە، ئێمە لە سەرۆكایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان خۆمان بە پشتیوان و پارێزەر و داكۆكیكار لە مافە ڕەواكانیان دەزانین و كار بۆ بەدیهێنانیان دەكەین، هەر لەو پێناوەشدا یەكێتیی سوور بوو لەسەر ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا و جەختی لەو ڕێككەوتنە دەكردەوە و كاری زۆری بۆ كرد لە پێناو دابینكردنی ژیان و گوزەرانێكی شایستە بۆ هاووڵاتییان و كرێكارانی هەرێم و زامنكردنی مووچەی مووچەخۆران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا