پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوار شەممە 11ی ئابی 2021 مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆکایەتی هاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر تەوەرەکانی چاکسازی حزبی و حکومی و پرسی هەلبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە.
هاوكات مەكتەبی سیاسی لەکۆبونەوەکەدا پشتیوانی خۆی بۆ ئەو هەنگاوانەی لە بواری چاکسازی نراون دەربڕیوەو جەختی لەسەر پێویستی بەردەوام بونی کردەوە، چونکە دەبێتە سەرمایەیەکی مەعنەوەی بەرجەستە بۆ سیاسەتی ڕاست و ڕەوای یەکێتی لە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک.
لەراگەیەندراوەكەدا ئەوەشهاتووە: لە تەوەری هەڵبژاردندا هەڵسەنگاندنی ئیجابیانە بۆ بەرنامەو کۆششی میحوەرەکانی هەڵبراژدن لەسەرجەم شارو پارێزگاکاندا کرا، تەئکید لەسەر جێبەجێکردنی سیاسەت و بەرنامەی هاوپەیمانی کوردستان کە لیستی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتیە کرایەوە، کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی هەروەها بەبایەخەوە هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو لێکتێگەیشتنانە کرد کەلەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەکانی تردا کراون بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەکەشێکی ئارام و دیموکراسیدا بەڕێوەبچن.