پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، دۆخی ئێستا پێویستی بە تەبایی و یەکڕیزیی هەموو لایەنەکان هەیە بۆ ئەوەی مەترسییەکان لەسەر هەرێمی كوردستان دووربخەینەوە، ئەگەر وریا نەبین زیانی زۆر بەر ئەزموونی هەرێمی كوردستان دەکەوێت، هەر بۆیە دەبێت زیاتر گرنگی بە هێزی پێشمەرگە بدەین و پڕچەک بکرێن و مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێت و گوزەرانیان باش بکرێت.
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرجەم فەرماندە و ئەفسەرانی هێزەکانی بەرگریی فریاکەوتن لە شاری سلێمانی رایگەیاندووە، هێزەكانی پێشمەرگە لەشەڕی دژی داعش لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریکردندا بوون بە خوێنی خۆیان بەرگرییان لە خاک و خەڵکی کوردستان کرد وچەندین داستانی بەرەنگارییان تۆمار کردووە و خاوەنی دەیان شەهید و بریندارن.
راشیگەیاندووە، یەکێتیی بە ستراتیژێکی نوێ و بە شێوەیەکی ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ ڕووداو و گۆڕانکارییەکاندا کردووە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی باڵای میللەتەکەمان ڕووبەڕووی ئالنگارییەکان بووەتەوە.
هاوكات باسی لەوەشكردووە،ئەم دۆخە پێویستی بە تەبایی و یەکڕیزیی هەموو لایەنەکان هەیە بۆ ئەوەی مەترسییەکان لەسەر هەرێمەکەمان دووربخەینەوە، ئەگەر وریا نەبین زیانی زۆر بەر ئەزموونەکەمان دەکەوێت، هەر بۆیە دەبێت زیاتر گرنگی بە هێزی پێشمەرگە بدەین و پڕچەک بکرێن و مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێت و گوزەرانیان باش بکرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاندەری پرۆسەی یهكخستنی پێشمهرگهیە و ئامانجیەتی کە هەرێمەکەمان هێزێکی دامەزراو و نیزامیی مهشقپێكراوی تۆكمهی هەبێت بەو مەرجەی باڵانسی هێز تێدا پارێزراو بێت و سەرکردایەتییەکەی ڕوون بێت.
سەبارەت بە گرنگی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق هاوسەرۆكی یەكێتی جەختی لە پێکهێنانی هاوپەیمانیی کوردستان لە نێوان یەکێتیی و بزوتنەوەی گۆڕان كردووەتەوەو رایگەیاندووە ئەوە هەنگاوێکی ئازایانەی هەردوولایە بۆ ئارامی و کۆتاییهێنان بە ململانێی سیاسی و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی باڵای میللەتەکەمانە بۆ هێنانەدی یەکڕیزیی نیشتمانیی و نەتەوەیی و بەهێزیی دەنگی کوردە لە بەغدا، تا لەو ڕێگەیەوە و بە چەکی دەستوور و خەباتی پارلەمانی مافەکانی گەلی کورد بەدەست بهێنین و مووچەی مووچەخۆران و شایستە داراییەکان زامن بکەین.