وەزارەتی كشتوكاڵ وەڵامی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانی عێراق دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ رێگریكردن لە هەناردەو هاوردەكردنی مریشكی قاچاخ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەرخەتن، دەشڵێت “ئێمە پابەندی بڕیار و رێنماییەكانین”.

حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پابەندی ئەو بڕیارەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەبن كە بۆ قەدەغەكردنی مریشك و هێلكە دەریكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بەشێوەی قاچاخ مریشك بهێنرێتە ئەوە لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە رێگری لێبكەن و پێشتریش حاڵەتی وا هەبوو.

وتیشی، “تەنانەت لەمەرزەكانی عێراقیشەوە شتی قاچاخ دێتە هەرێم، بۆ ئەو پرسەش لەگەڵ بەغدا لەسەر خەتن بۆ ئەوەی كاری پێویست بكەن بۆ رێگریكردن لە حاڵەتی قاچاخ”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانی عێراق داوای لە حكومەتی هەرێم كرد رێوشوێنی زیاتر بۆ رێگریكردن لە مریشكی قاچاخ بگرنەبەر كە لە هەرێمەوە بۆیان دەڕوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا