سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی ئۆكرانیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ فولودیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا ئەنجامدا و ماوەی 50خولەك گفتوگۆیان كرد لەسەر قەیرانی ئۆكرانیا و ئەگەری هێرشی سەربازی رووسیا بۆسەر ئەو وڵاتە.

كۆشكی سپی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی یەك شەممە جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ فولودیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا ئەنجامداوە و بۆ ماوەی 50خولەك گفتوگۆیان كردووە دەربارەی ئەگەرەكانی هێرشی سەربازی رووسیا بۆسەرئەو وڵاتە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بایدن داوایكردوە بەشێوەی دیبلۆماسی كێشەكان چارەسەربكرێن ‌و دڵنیایداوە لەوەی، هەر هێرشێك لەلایەن ڕوسیاوە بكرێتەسەر ئۆكرانیا ئەوا ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بێدەنگ نابن.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی شەممە 12_2_2022، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان جۆ بایدن و ڤلادمیر پوتین سەرۆكی روسیا ئەنجامدرا و 60خولەكی خایاند، بایدن هۆشداری توندی دایە پوتن لە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆسەر ئۆكرانیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا