كارئاسانی بۆ عەرەبە هاوردەكان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا رایگەیاند: لەناوچەكانی سنوری ماددەی 140 پرۆسەی بەعەرەبكردن بەردەوامە و زوڵمێكی زۆر لە كوردانی دانیشتووی ئەو ناوچانە دەكرێت.

خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ عەبدولحەكیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون رایگەیاند: ناكرێت بارودۆخی كەركوك و ناوچەكانی تر بەم شێوەیەی ئێستای بەردەوام بێت، لەو ناوچانەدا پرۆسەی بەعەرەبكردن درێژەی هەیە و كورد لە پرۆسەی كارگێڕی و سەربازی دوورخراوەتەوە.

شوانی وتیشی: لەكاتی سەردانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان ئەو زوڵم و زۆرەی لە كورد دەكرێت باس كراوە.

ئاشكراشیكرد پارێزگاری سەپێنراوی كەركوكیش كارئاسانی بۆ عەرەبە هاوردەكان و داگیركردنی كەركوك و ناوچەكانی تر دەكات.

عەبدولحەكیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە كۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەكەدا وتی: گرفتەكان لەگەڵ بەغدا قوڵتربوونەتەوە و هەرێم بە پێویستی دەزانێت ماددەی 140 جێبەجێبكرێت.

ئەمڕۆ عەرەبی هاوردە، بە پاڵپشتی هێزێكی پۆلیسی فیدرالی ویستیان زەوی و زاری جووتیارانی كورد لە گوندی خەرابەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان داگیر بكەن، بەڵام جووتیارانی كورد رووبەڕوویان بوونەوە و دەریانكردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا