پەرلەمانی كوردستان كار بۆ پاراستنی ئاو دەكات

پۆڵەتیك پرێس
پەرلەمانی كوردستان لە رێگای پێشنیازە یاسایەكەوە كار دەكات بۆ دەستەبەركردنی ئاوی پاك بۆ خواردنەوە و پاراستنی ژێرخانی تۆڕەكانی ئاو و ئاوەڕۆ، بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانیش دەڵێت: پێشنیازە یاساكە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و ئاراستەی لیژنە تایبەتمەندەكان كراوە بۆ ئامادەكردنی راپۆرت و خوێندنەوەی دووەم بۆی.

جەلال محەمەد بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاو و ئاوەڕۆ خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، گرنگی ئەم پێشنیازە یاسا لەوەدایە پارێزگاری لە ئاو و چۆنییەتی بەكارهێنانی دەكات.

جەلال محەمەد وتیشی: بەشێكی پێشنیازە یاساكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات هەموو ماڵێك، یان باخێك یان كارگەیەك بە میكانزمی وەزارەتی شارەوانی لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی شارەكەی، هاوبەشی بكەن و هاوبەشییەكە گشتگیربێت بۆ هەموو كوردستان بە یەك میكانیزم.

رۆژی 27ی تشرینی یەكەمی 2020 پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لە كوردستان كرد، مەبەست لەدەرچوواندنیشی بۆ دەستەبەركردنی ئاوی پاكە بۆ خواردنەوەو بەكارهێنانی كەمافێكی جێگیرو بنەڕەتیی هەر هاووڵاتییەكە، هەروەها لەپێناو پاراستنی ژێرخانی تۆڕەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەدەستدرێژی و بەكارهێنانی خراپ و دەستەبەركردنی دادپەروەری و سوودمەندبوونی چوونیەكی هاووڵاتییان لەسامانی ئاوی گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا