فیلمەكانی ئێران پارتی نیگەران دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
ئەو فیلمەی میدیاكانی ئێران لەسەر پشتیوانی قاسم سولەیمانی بۆ مەسعود بارزانی و پاراستنی شاری هەولێر لەهێرشی چەكدارانی داعش بڵاویانكردووەتەوە پارتی نیگەران كردووەو ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حیزبەش دەڵێت: ئەوە لە ناخی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستانەوە هاتووە.

رۆژی هەینی 22ی كانوونی دووەم میدیاكانی ئێران فیلمێكی نوێیان لەسەر پشتیوانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و پاراستنی شاری هەولێر لەهێرشی چەكدارانی داعش بڵاوكردەوە.

نوری حەمە عەلی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس لەبارەی بڵاوكردنەوەی فیلمەكە وتی: ئەو فیلم و فیلمكارییە و گاڵەتەكردن بە جلی كوردی لەناخی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستانەوە هاتووە، ئەوەی ئەو كارەشیان كردووە نازانین بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانن یان كۆمەڵێك هونەرمەندن.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی وتیشی: هیوادارین سیاسەتی مەركەزی كۆماری ئیسلامی ئێران نەبێت، چونكە ئەوە گوزارشت لەدۆستایەتی ناكات، ئەگەر ئەوان باس لەوە دەكەن ئێمە دۆخمان خراپ بووە و داعش رووی تێكردوین خۆ دۆستەكانی عێراق و حەشدی شەعبی و ئەوانەی ناویان هاتووە لەفیلمەكەدا لە سحێلە پردێبون شكان و تەنیا هێزی پێشمەرگە چۆكی بە دوژمنان دادا.

بەوتەی بەرپرسەكەی پارتی ئەو فیلمانە هیچ واتایەكی نییە و هیچ كاریگەریشی لەسەر كورد و بەتایبەت پارتی نابێت، چونكە رابردوی خۆیان دەزانن و كار بۆ داهاتووش دەكەن، ئەو كارەش بە بەرپرسانی دەسەڵاتداری ئێران نازانن بۆیە بەفەرمی وەڵامیان نەدراوەتەوە.

پێشتریش میدیاكانی ئێران لەسەروەختی ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس ڤیدیۆیەكیان لەو بارەوە بڵاوكردەوە، كە پارتی‌و بارەگای بارزانی تائێستا هیچ لێدوانێكی فەرمیان لەو بارەوە بڵاونەكردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا