پۆڵەتیك پرێس
رۆژی پێنج شەممە تەرمی كارمەندێكی ئاسایشی گشتی هەولێر لە ماڵەكەیدا دۆزرایەوە، تا ئێستا هۆكاری رووداوەكە نەزانراوە.
بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس ئەو كارمەندەی ئاسایش ناوی ( ع، ح، م) ە.
تا ئێستا هیچ لایەنێكی بەرپرس بە فەرمی لەسەر ئەو رووداوە نەدواوە و دوای رووداوەكە تەرمی ئەو ئاسایشە براوەتە بۆ زێدی خۆی لە ناوچەی مێرگەسۆر.