پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیردەکات کە ماوەیەک لەمەوبەر لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو فێڵ و کاری تەڕدەستیان کردووە و پارەیان لە کاسبکاران بردووە، ئەو دوو تۆمەتبارە چەندین سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە و، چەندین تاوانی دزییان ئەنجامداوە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەدا، دوو تۆمەتبارەکە بە رەگەز عەرەبن و خەڵکی وڵاتی سووریان، ماوەی چەند ساڵێکە هاتوونەتە شاری هەولێر. هاوکات یەکێک لە تۆمەتباران لە وڵاتێک خولی کاری تەڕدەستی بینیوە و راهێنانی کردووە و هاتووەتەوە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 10 حاڵەتی دزی و هەڵخەڵەتاندن کە تۆمارکراوە لە کامێرە چاودێرییەکان ئەنجامداوە.

باس لەوەشکراوە، ئەو تۆمەتبارەی کە خولی تەڕدەستی بینیبوو زیاتر لە حەوت سکاڵای لەلایەن هاووڵاتییانەوە لەسەر تۆمارکراوە.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی ئاشکراکردووە، تۆمەتبارەکەی دیکە پێشینەی تاوانی هەبووە و سێ جار دەستگیرکراوە، بەڵام کاتێک ئازادکراوە دووبارە دەستی بە کاری دزیکرن و فێڵکردن لە هاووڵاتییان کردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا