عێراق 20 تەن هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی غەززە کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە27ی تشرینی دووەم، فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی عێراق، قۆناغێکی دیکەی یارمەتییە مرۆییەکانیان بۆ غەززە گەیاندە میسر.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” لەژێر ڕێنمایی سەرۆک وەزیران و بەدواداچوونی وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپا لەژێر چاودێری لیژنەی بەدواداچوونی گەیاندن و وەرگرتنی یارمەتی بۆ گەلی فەڵەستین، بارێکی کەرەستەی پزیشکی و هاوکاری، کە 20 تەن بوو ئەمڕۆ دووشەممە لە بنکەی ئاسمانی شەهید محەمەد عەلاوە گەیەندرایە فڕۆکەخانەی عەریشی میسر”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکارییەکان لە ژەمەکانی خواردن، دەرمان و چەند پێداویستی دیکە پێکهاتوون و ئەمە قۆناغی پێنجەمی هاوکارییە و بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەردەوام دەبێت.

ڕوونیکردەوە، سەرجەم هاوکارییەکان لەژێر چاودێری مانگی سووری عێراقیدا دەگەیەندرێنە مانگی سوری میسر و دواتر ڕادەستی گەلی فەڵەستین دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا