لە هەولێر لافاو دروست بووە و هاووڵاتیان مەترسیان هەیە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، 13_1_2022 جارێكی تر بەهۆی بارانی بەخوڕ لافاو لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر دروستبووە و هاووڵاتیان مەترسیان هەیە هاوشێوەی لافاوەكەی 17 ی مانگی رابردوو زیانی گیانی و ماددی لێبكەوێتەوە، پارێزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت “تكایە لە دڵەڕاوكێ مەبن”

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس ئەو گەڕەكانەی شاری هەولێر لافاو تیایدا دروست بووە بریتین لە گەڕەكەكانی ( شۆڕش، عەنكاوە، هەولێری نوێ، شاری مامۆستایان و چەند گەڕەكێكی دیكە، هەروەها بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو بەشێك لە دیواری گوندی ئیتاڵی 2 لە هەولێر رووخاوە، بەڵام زیانی نەبووە.

پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس ئەوەی خستەڕوو، لە ئێستادا ئاستەنگی هاتووچۆ لە چەند شەقامێكی سەرەكی بۆ هاووڵاتیان دروست بووە و ئاو چووەتە ناو چەند ماڵێكەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو بارانە بە خوڕەی لە سنووری پارێزگای هەولێر دەبارێت، بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی خوێندكاران و مامۆستایان بڕیاردرا تاقیكردنەوەی ئەمڕۆ پێنج شەممە دوابخرێت بۆ ڕۆژی شەممە.

رۆژی 17ی مانگی 12 ی ساڵی رابردوو، لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر لافاو دروستبوو بەهۆیەوە 12كەس گیانیان لەدەستدا، زیانی زۆری ماددیش بەهاووڵاتیان گەشت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا