ستران عەبدوڵڵا: لای پارتی وایە كە خەڵك بشمرێت دەبێت دەنگەكەی بۆ پارتی بێت

پۆڵەتیک پرێس:
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت: پارتی كە سەرۆكی حكومەتی لایە لێپرسراوای یەكەم، بەرپرسیارێتیەكان هەڵناگرێت، كاتی هەڵوەستەو ستۆپكردنە بەپارتی و بەپارتی بوترێت ناكرێت ئەم شێوازی حكومڕانیە بەمشێوەی بەردەوامبێت و قبوڵیش ناكرێت، بۆ هەڵبژاردنیش پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوەو تۆماری دەنگدەران پاك بكرێتەو‌ە كە لای پارتی وایە كە خەڵك بشمرێت دەبێت دەنگەكەی بۆ پارتی بێت. دەشڵێت: پارتی نەك تەنها لەهەرێم، بەڵكو لەعیراقیش لەپرۆسەی سیاسیدا تەوافوقی لایەنەكانی تێكداوەو حكومەتی زۆرینەش بۆ كورد هیچ خێرێكی تێدا نابێت.

ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: بەشداریكردنی یەكێتی یان گۆڕان یان لایەنەكانی تر لەحكومڕانی هەرێم منەتێك نیە پارتی بەخەڵكی بكات، بەڵكو بەشداریكردنێكە لەسەر بنەمای ئیستحقاقی هەڵبژاردن.

وتیشی: سەرۆكی حكومەت كە لای پارتیە بەهەموو پێوەرەكان لێپرسراوی یەكەمە، دەبێت لێپرسراوێتی هەڵبگرێت، لە راگەیاندنەكان كە باس لەوەكرا كە ئەوەی بڕیار لەدابەشكردنی مووچە دەدات سەرۆكی حكومەتە، هەڵای نایەوەو تەنانەت فشارخرایە سەر وەزیرەكەی گۆڕان كە ئەگەر كارەكەی نەكات ئەوا وەزیرە كۆنەكە كە ئێستا لای خۆیانە دەیهێننەوە.

راشیگەیاند: شێوەی حكومڕانی كێشەكانی ئێستا دروستكردوەو 45 كورسی لەگەڵ 11 كورسی كە لە گیرفانی پارتیدایە تەحەكوم بەكوردستانەوە دەكات، بۆیە ئەم شێوەی حكومڕانیە هەر ئەوەی ئێستای لێ بەرهەمدێت كە لێپرسراوێتی هەڵنەگرێت، بەڵام كێشەی پارتی لەكوردستان و عیراق ئەوەیە لێپرسراوێتی هەڵناگرێت.

ئەوەشی وت: پارتی خۆی كێشەكان دروستدەكات، وەك ئەوەی كادیرەكەی بەرامبەر مەرجەعی شیعەكان كردی و دواتریش خۆیان لێ بێبەری كردو دەشڵێن بەناوی خەڵكی كوردستانەوە وەفدی دەچێت بۆ لای سیستانی و داوای لێبوردنی لێدەكەین، لەكاتێكدا كە خۆی كێشەكەی دروستكردوە.

راشیگەیاند: كاتی ئەوەیە هەڵوەستەو ستۆپكردن بەپارتی بكرێت، بۆیە كاتی ئەوەیە بەپارتی بوترێت ناكرێت ئەم شێوازی حكومڕانیە بەمشێوەی بەردەوامبێت و قبوڵیش ناكرێت، نەك رێگە بەوەبدرێت هەرێم بكرێتە دوو زۆن وەك ئەوەی پارتی حەزی پێدەكات و لایەنەكانی تر تۆمەتبار دەكات.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەشڵێت: یەكێتی لەبەرپرسیارێتی راناكات و هیچ كاتێك نەیوتوە لێپرسراوێتی لەبەشی خۆم هەڵناگرم، بەڵام ئێمە دەڵێن ئەم شێوازی ئیدارەدان و حكومڕانیە بەمشێوەیە بەردەوام نابێت، پارتی نەك تەنها لەهەرێم، بەڵكو لەعیراقیش لەپرۆسەی سیاسیدا تەوافوقی لایەنەكانی تێكداوەو دەرگای حكومەتی زۆرینەی بەڕووی لایەنە شیعییەكان و سوننییەكاندا كردوەتەوە، بەڵام حكومەتی زۆرینە بۆ كورد باش نابێت و هیچ خێرێكی تێدا نابێت، بەڵام ئەوە یەكێتیە بەوپەڕی توانایەوە ھەوڵیداوە پۆستی سەرۆك كۆمار بەتەوافق بێت و هەموو هەوڵێكی بۆ پاراستنی تەوافوقەو هەموو رێككەوتنێكی لەپێناو خەڵكی كوردستاندایە، بەڵام پارتی رای تری هەیە.

ستران عەبدوڵڵا دەشڵێت: بارودۆخی سیاسی كوردستان دەریدەخات پارتی لەشوێنێكەو هەموو هێزە سیاسیەكانی تر لەشوێنێكی ترن، بارودۆخی ئابوری ئێستای هەرێمیش ئەنجامی سیاسەتی ئابوری سەربەخۆیە.

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیشەوە رایگەیاند: دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت، بەڵام بە چ یاسایەك دەكرێت، بەیاساو كۆمسیۆنێكی كۆن بكرێت ئەوا هیچ پێویست ناكات هەڵبژاردن بكرێت، چونكە هەمان ئەنجامی پێشتر دەبێت كە 45 كورسیەكە دەبێت، بۆیە پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوەو تۆماری دەنگدەران پاك بكرێتەو‌ە، نەك مردوەكانیش دەنگبدەن، بۆیە لای پارتی وایە كە خەڵك بشمرێت دەبێت دەنگەكەی بۆ پارتی، بۆیە ئەگەر پارتی لەهەڵبژاردنی داهاتوودا 70 كورسی هەبێت رەنگە پەرلەمان بكات بەدیوەخان، بۆیە یەكێتی ستۆپی بەوەكردوەو تەنها بۆ یەكێتیش نیە، بەڵكو بۆ خەڵكی كوردستانەو داوای هەمواركردنەوەی یاساكەش دەكات، بۆ ئەوەش تەنها فراكسیۆنەكان جگە لەپارتی پرۆژەیەكیان پێشكەشكردوە، دەشمانەوێت یاسایەكی نوێ بێت و فرەبازنەیی بێت و نوێنەرایەتی پێكهاتەكان بگۆڕێت.
باسی لەوەشكرد كە لەسنوری سلێمانیدا چەندین بزوتنەوەی سیاسی سەریانهەڵداوە، ئەوەش لەئەنجامی ئەو ئازادیەیە كە لێرە فەراهەم بووە، تەنانەت پارتیش ئەوەندەی لەسنوری سلێمانی هەست بەئازادی دەكات رەنگە لەشوێنەكانی تر ئەوەندە هەست بەئازادی نەكات، بۆیە سلێمانی مافی خۆیەتی لەپەرلەمان نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆی هەبێت نەك بەو شێوەی ئێستا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا