کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا

پۆڵەتیک پرێس

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەستپێبکات و خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێت، بۆماوەی نیو کاتژمێر دواخرا.

ئەمڕۆ دووشەممە12ی شوبات، بڕیاربوو کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی ئامادەبووان بۆماوەی نیو کاتژمێر دواخرا.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، لە بڕگەی یەکەمدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای هاتووچۆ دەکرێت.

هاوکات، لە بڕگەی دووەمدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیارە یاسای هەموارە یاسای نەشتەرگەی چاندنی ئەندامەکانی جەستە و ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن پێوەی دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا