وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نامەیەك بۆ سەرۆكی هەرێم دەنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان نامەیەكی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوە پێگەیشت كە تێیدا جەخت لە چارەسەركردنی یەكجارەكیی كێشەكانی هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ و لێكگەیشتن‌ دەكاتەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان نامەیەكی لە ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوە پێگەیشت كە تیایدا خۆشحاڵیی خۆی بە گفتوگۆی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەربڕیوە لە میانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا لە شوباتی رابردوو‌.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە نامەكەی بەرپرسە باڵاكەی ئەمریكادا هاتووە كە ئەوە دەرفەتێك بووە بۆ جەختكردنەوە لە پێویستیی چارەسەركردنی یەكجارەكیی كێشەكانی هەولێر – بەغدا بە گفتوگۆ و لێكگەیشتن‌.

ئەنتۆنی بلینكن دووپاتی كردووەتەوە كە ئەمریكا هاریكاری و هاوبەشییەكی پتەوی لەگەڵ عێراقی فیدراڵی و هەرێمی كوردستاندا هەیە. هەروەها پابەندیی بەردەوامیی پشتگیریی بەهێزی وڵاتەكەی بۆ عێراق و سەقامگیری و ئاسایش و سەروەریی عێراق دەربڕیوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا