زارا محەمەدی لە ناو لیستی 100 ژنە كاریگەرەكەی جیهاندایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زارا محەمەدی، ئەو مامۆستایەی زمانی كوردی كە لە شاری سنەی روژهەڵاتی كوردستان لە سەرەتای ئەمساڵدا سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا، لەلایەن ماڵپەڕی بەریتانی” بی بی سی “یەوە وەكو یەكێك لە 100 ژنە كاریگەرەكانی جیهان بۆ ساڵی 2022 هەڵبژیردرا.

زارا محەمەدی، وەك یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵەی فەرهەنگی كۆمەڵایەتی نۆژین، كە زیاتر لە 10 ساڵە كاتی خۆی بۆ فێركردنی زمانی كوردی لە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستان تەرخان كردووە. بە تۆمەتی پێكهێنانی گرووپی تێكدانی ئاسایشی نەتەوەیی لە زیندانە و پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

زارا محەممەدی كێیە؟

-ساڵی 1990 لە گوندی سەراوڵەی دێولان لە پارێزگای سنە لەدایكبووە

_ هەڵگری ماستەری جوگرافیای سیاسیە لە زانكۆی سنە

_ ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی كولتووری نۆژینە

– 10 ساڵە لە سنە و گوندەكانی وانەی زمانی كوردی دەڵێتەوە

– مانگی ئایاری 2019 لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەركرا

– لە دادگای شۆڕشی سنە بە 10 ساڵ بەندكران سزادرا

– لە دادگای پێداچوونەوە سزاكەی بۆ پێنج ساڵ زیندانیكردن كەمكرایەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا