ماوەی زیندانیكردنی زارا محەمەدی كەمكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

دادگای پێداچونەوەی پارێزگای سنە سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان پشتڕاستكردەوە.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو كە تایبەتە بە پرسەكانی مامفی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویكردەوە، لقی چواری دادگای پێداچونەوەی سنە سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی كوردی بۆ پێنج ساڵ بەندكران كەمكردەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشتر زارا محەمەدی سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، بەڵام دواتر بەهۆی پێداچونەوە بە دۆسییەكەیدا لەلایەن دادگاوە سزاكەی بۆ پێنج ساڵ كەمكرایەوە، چونكە بەشێك لەو تۆمەتانەی كە ئاڕاستەی كرابوون ناڕاست دەرچوون.

زارا محەمەدی رۆژی دووی ئایاری 2019 دوای هێرشی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەكەی لە شاری سنە دەستبەسەر و دواتر بە بە دانانی بارمتەی 700 ملیۆن تمەنی و بە شێوەی كاتی ئازاد كرا.

زارا تەمەن 28 ساڵ و لەدایكبوی گوندی سەراوڵەی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنەیە و بڕوانامەی باڵای جۆپۆلۆتیكی لە زانكۆی بیرجەند وەرگرتوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا