پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی راپۆرتێکی کۆمپانیای نەوتی عیراق “سۆمۆ” کۆمپانیاچینییەکان لە پێشەنگی ئەو کۆمپانیایانەدا هاتوون کە نەوتی عیراق دەکڕن.
كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق، “سۆمۆ” لە ڕاپۆرتێكدا رایگەیاند :مانگی ڕابردوو زۆرترین كۆمپانیای چینی نەوتیان لە عیراق كڕیوە و مانگی ڕابردوو حكومەتی عیراق لە ڕێگای كۆمپانیای سۆمۆوە نەوتی بە 39 كۆمپانیای وڵاتانی جیهان فرۆشتووە و لەو ژمارەیەش نۆیان كۆمپانیاكانی وڵاتی چین بوون.
سۆمۆ ئاماژەی بەوەشداوە، وڵاتی هندستانیش لە ڕێگای حەوت كۆمپانیا و وڵاتانی كۆریای باشوور و ئەمریكاش هەریەكەیان لە ڕێگای چوار كۆمپانیاوە لە مانگی ڕابردوودا نەوتیان لە عیراق كڕیوە.
هاوکات بەپێی راپۆرتەكەی كۆمپانیای سۆمۆ، عیراق مانگی رابردوو نەوتی بە كۆمپانیاكانی 17 وڵاتی جیاواز فرۆشتووە.