عەلی حەمە ساڵح لەبارەی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار زانیاری نوێ‌ دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەك نرخی خەرجكردنی بانكی ناوەندی، هیچ بڕیارێك نیەو نابێت بۆ دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، ئێستا ڕۆژانە نرخی 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

ئەو پەرلەمانتارە دەربارەی هۆكاری دابەزینی بەهای دینار دەڵێت: بڕی خستنەڕوو ( فرۆشتنی) دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندیەوە بە شێوەیەكی بەرچاو كەمیكردوە، ئەم بڕە زۆر زۆر كەمترە لەو دۆلارانەی بۆ كڕینی كاڵا دەبرێتە دەرەوەی عێراق.

عەلی حەمە ساڵح لە درێژەی روونكردنەوەكەیدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، چوارشەم (86 ملیۆن دۆلار) و (پێنج شەم 66 ملیۆن ) دۆلار فرۆشراوە. كۆی هەفتەی پێشوو (218 ملیۆن دۆلار) بە شێوەی كاش و (126 ملیۆن دۆلار) بەشێوەی حەواڵە لەلایەن بانكی ناوەندیەوە فرۆشراوە كە بەراوردی بكەین بە چوار مانگ پێش ئێستا بە ئەندازەیەكی بەرچاو كەمی كردوە.

باسی لەوەشكرد، بەپێی زانیاریەكان فشاری ئەمریكا هەیە لەسەر حكومەتی عێراق بۆ كەمی خستنەڕوو، گومانەكانیش پێدەچێت ڕۆشتنی دۆلار بێت بۆ ئێران.

پێدەچێت ئەم چەند ڕۆژە بەهای دینار بەم شێوە بمێنێتەوە تاوەكو حكومەتی عێراق و ئەمریكا ڕێككەوتن دەكەن و بڕی خستنەڕوو زیاددەكات.

بۆیە: ئەم زیادبوونە پلانی بانكی ناوەندی عێراق نییەو نرخی جێگیری هەر (100 دۆلار) دەكاتە (146 هەزار دینار)

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا