پۆله‌تیك پرێس:
كه‌س و كارى سزادراوانی بادینان ده‌ڵێن، “بڕیاره‌كه‌ى دادگاى هه‌ولێر له ژێر هه‌ژموونى پارتیدا دراوه و له‌گه‌ڵ تیمى پارێزه‌ران داواى ته‌میزكردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كه ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى دراونه‌ته پاڵ سزادراوه‌كان تۆمه‌تى بێ بنه‌مان”.
ئه‌یهان سه‌عید، رۆژنامه‌نووس و یه‌كێك له كه‌سوكارى سزادراوه‌كانى بادینان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “رۆژى سێشه‌ممه 16ى شوبات له پرۆسه‌یه‌كى نایاساییدا پێنج كه‌س له ده‌ستگیركراوانى بادینان به شه‌ش ساڵ زیندانى كردن سزادران، به‌ڵگه‌كان بێ بنه‌مابوون قسه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌بوو له گروپ چاتێكدا كه په‌یوه‌ندى به كارى رۆژنامه‌نوسى و گردبوونه‌وه و چالاكى مه‌ده‌نییه‌وه هه‌بوو”.
وتیشى:”له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره بێده‌نگ نابین له‌گه‌ڵ تیمى پارێزه‌ران داواى ته‌میزكردنى بڕیاره‌كه‌مان كردووه، هیوادارین دادگاى ته‌میز وه‌كو دادگای لێكۆڵینه‌وه نه‌كات و له ژێر هه‌ژموونى حزبدا بڕیار نه‌دات”.
ئه‌یهان سه‌عید باسى له‌وه‌شكرد، “چاوه‌ڕێى بڕیارى دادگاى ته‌میز ده‌كه‌ین به‌پێى بڕیارى ئه‌و دادگایه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسییه‌كه ده‌كه‌ین ئێستا له‌گه‌ڵ ناوه‌نده جیهانییه‌كانى مافى مرۆڤ و له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ى وڵاتان له عێراق و كونسوڵگه‌رییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندیداین له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه، چونكه پێمانوایه بۆ كپكردنى ده‌نگى نا ڕ‌ازى بادینان ئه‌م سزایه دراوه”.