ڕوسیا کارئاسانی بۆ پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانی پێنج وڵات دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، کارئاسانی بۆ پێدانی ڤیزا بە خەڵکی سوریا و وڵاتانی ئەنگۆلا، ڤێتنام، ئیندۆنیزیا و فلیپین دەکەن.

ئاژانسی فەرمی هەواڵی ڕوسیا بڵاویکردەوە، کارئاسانی بۆ پێدانی ڤیزا بە وڵاتانی سوریا، ڤێتنام، ئەنگۆلا، ئیندۆنیزیا و فلیپین دەکەن، لە زاری جێگری سەرۆکی ڕوسیاشەوە ئاماژەی بەوەکرد، کار لەسەر ڕێککەوتنی نێوان حکومەتەکان دەکەن لەبارەی گەشتی بێ ڤیزا بۆ ڕوسیا.

هەر بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، ئەو وڵاتانەی ڕێککەوتنەکە دەیانگرێتەوە 11 وڵاتن، لەنێویاندا سعودیە، باربادۆس، زامبیا، هایتی، کوەیت، مالیزیا و مەکسیک هەیە.

لەدوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا و سەپاندنی سزا بەسەریدا لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا، ڕوسیا کار بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین و هندستان و وڵاتانی ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا