نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماکرد؛ نیگەرانییەکانی وەبەرهێنەرەکان لە وەستاندنی هەناردەی نەوت لە رێگەی دەریای سوور بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر حوسییەکانی یەمەن، هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2024، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 13 سەنت بەرزبووەوە و بە 78 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 5 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 72 دۆلار و 73 سەنت.

نرخی نەوت لە هەفتەی رابروودا بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر مۆڵگەکانی چەکدارانی حوسییەکان لە یەمەن بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد.

وارن پاترسن، سەرۆکی دەستەی توێژینەوەی کەرەستەکان لە کۆمپانیای راوێژکاری IGN رایگەیاند، “لە سەرەتادا مەترسی هەبوو لەسەر پچڕاندنی رێڕەوی هەناردەکردنی نەوت لەرێگەی دەریای سوورەوە، بەڵام ئێستا تا رادەیەک ئەو مەترسییە نەماوە و کێشە لە دابینکردن و هەناردەی نەوت لەو رێڕەوە جیهانییەوە نییە”.

رۆژی یەکشەممە، حوسییەکانی یەمەن راگەیەنراوێکیان لەبارەی هێرشەکانی هەفتەی رابردووی ئەمریکا و بەریتانیا بڵاوکردەوە و بەڵێنیان دا بە ”قورسی” تۆڵەبکەنەوە.
هەڕەشەکانی حوسییەکان لە یەمەن بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەرێژەی %4، هەندێک لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی نەوت لە دەریای سوور ناچار بوون کارەکانیان بۆ ماوەیەک هەڵپەسێرن، هەندێکیشیان بەهۆی ناسەقامگیری ئاسایشی دەریاکە، ناچاربوون رێڕەوی خۆیان بگۆڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا