هەواڵێكی دڵخۆشكەر لە كۆبوونەوەی ماڵی مام جەلال لەبەغداوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەكۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەركردە سیاسییەكانی عێراق لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا بڕیار درا بە كاراكردنەوەی مادەی 140 ی دەستور بۆ ئەوەش لەماوەی 10 رۆژی داهاتوودا لیژنەیەكە دەست بەكار دەبێتەوە.

بە میوانداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەڕێوەدەچێت .

لە کۆبوونەوەکەدا سەرکردەکانی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەن .

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر چوار ئاست و پرسی گرنگی سیاسی ، لایەنەکان گفتوگۆ دەکەن لەسەر (تەواوکردنی کابینەی حکومەتی نوێ و پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان ، یاسای ھەڵبژاردن ، لیژنەکانی پەرلەمانی عیراق ، مەترسییە ئەمنییەکانی پەیوەست بە سنووری تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران ).

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە کە مادەی 140 ی دەستور کە تایبەتە بەناوچە جێناکۆکەکان کارا دەکرێتەوەو لەماوەی 10 رۆژی داهاتوودا لیژنەکە دەست بەکارەکانی دەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا