هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەماوەی مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 4.192 ملیۆن بەرمیل نەوت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا عێراق بڕی 4.192 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە تێکڕای 140 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کردووە.

وتیشی: ئەو رێژەیە بە بەراورد بە مانگی پێشووتر کەمیکردووە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا عێراق بڕی 5.760 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە تێکڕای 192 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کرد.

بەپێی راپۆرتەکەی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا، لە مانگی رابردوودا عێراق بەپلەی هەشتەم هاتووە لەدوای هەریەکە لە کەنەدا و مەکسیک و سعودیە، روسیا و کۆڵۆمبیا و ئیکوادۆر و بەرازیل لەڕووی هەناردەکردنی نەوتەوە بۆ ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا