رەزامەندی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە درا

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا راگەیاند، عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە داوەو لە ئایندەیەكی نزیكدا پارەكە دەگاتە هەرێم.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر ناردنی بڕی 200 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەربڕیوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نوسراو بۆ وەزارەتی دارایی عێراق كراوە كە ئەو بڕە پارەیە خەرجبكرێت.

فارس عیسا باسی لەوەكردووە، ئێستا تەنها هەندێك رێككاری كارگێڕی ماوەو دوای ئەوە وەزارەتی دارایی پارەكە بۆ هەرێم دەنێرێت.

بەپێی رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر بودجەی گشتی 2021، بڕیارە هەموو مانگێك عێراق بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت.

بەهۆی درەنگ ناردنی ئەو بڕە پارەیەشەوە بەردەوام حكومەتی هەرێم دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دوا دەخات و سستی لە بەڕێوەچوونی پرۆسەكەدا روودەدات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک