بۆیەكەمجار هەدەپە دەستەیەكی راوێژكاری دامەزراند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كارەكانی پێنجەمین كۆنگرەی ئاسایی هەدەپە بەردەوامە و بۆ یەكەم جاریش ئەنجومەنێكی ڕاوێژكاریی هەدەپە هەڵبژێردران، كە لە 43 نووسەر، ئەكادیمیی، ڕۆژنامەنووس و هونەرمەند پێكدێن.

ئەمڕۆ یەكشەممە، پێنجەمین كۆنگرەی گەورەی ئاسایی هەدەپە لە هۆڵی وەرزشی لە ئەنقەرە بە دروشمی “ئێمە چارەسەرین” دەستیپێكرد، كە تێیدا زیاتر لە 50 هەزار كەس بەشدارییان تێداكردووە.

كۆنگرەكە یەك ڕۆژ دەخایەنێت و بڕیارە جگە لە هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی گشتیی، ئەنجومەنی هەدەپەش هەڵدەبژێردرێت.

هاوكات بۆ جاری یەكەم هەدەپە ئەنجومەنێكی ڕاوێژكاریی هەڵبژارد، كە ژمارەیان 43 ئەندامە و پێكهاتوون لە نووسەر، ئەكادیمی، ڕۆژنامەنووس، كۆمەڵناس و هونەرمەند.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە لە كۆنگرەكەدا قسەی كرد و بەخێرهاتنی بەشداربووانی كرد و رایگەیاند كە ئەوان فەرمان لە كەس وەرناگرن.

بوڵدان وتی، بە فراوانكردنی تێكۆشانی ژنان رۆژ بە رۆژ رێگەیان بۆ نوێنەرایەتیەكی یەكسان لەنێو سیاسەتدا كردووەتەوە و وەك پارتێكی ئۆپۆزسیۆنی ژنان، ژن بووەتە هێزێكی بنەڕەتی سیاسەتی دیموكراتی و بەم شێوەیە هێزی گۆڕانكاری و چارەسەری هەدەپەیە.

بوڵدان ئاماژەی بەوەكرد كە لەدژی دەسەڵاتی زاڵم، لەگەڵ ژێردەستەكان دەبن و هەدەپە چەتری هەموو كەسێكە كە ناحەقی بەرانبەر دەكرێت و رایگەیاند، هیوا و ئۆمێدی هەدەپە رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا