وادەی ناردنی پرۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان ئاشكرا دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند: چاوەڕێ دەكرێت تاوەكو ناوەڕاستی مانگی داهاتو ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند بكات و بینێرێتە پەرلەمان.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق، هەرچەندە دوو هەفتە لەمەوبەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 لەلایەن وەزارەتی داراییەوە تەواوكرابوو بەڵام بەهۆی گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بڕیاردرا پێداچونەوە بە بودجەكەدا بكرێت، چاوەڕێش دەكرێت تاوەكو ناوەڕاستی مانگی داهاتو ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند بكات و بینێرێتە پەرلەمان.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە یەكێك لە هۆكارەكانی دواكەوتنی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەیە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو پرۆسەیەش شەش هەفتەی پێدەچێت، تائێستاش دوو هەفتە تەواو بووە بۆیە چاوەڕێ دەكرێت تا ناوەڕاستی مانگی داهاتو، وەزارەتی دارایی هەمواری كۆتایی پڕۆژە یاسای بودجە بدات بە ئەنجومەنی وەزیران.

ئاشكراشیكرد، لە پڕۆژە یاسای بودجەدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێنراوە، ئەوەش لەسەر بنەمای دۆخی بازاری وزە و گۆڕانكارییە جیهانیەكان دیاریكراوە، بۆ ئەوەی وڵات توشی كورتهێنان نەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا