وتەبێژی كۆمسیۆن: دەمانەوێت هەڵبژاردنێكی باشتر لە 2018 ئەنجام بدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، رایگەیاند، پەیاممان بە سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و پەرلەمان و حكومەت داوە بۆ پەلەكردن لە رێككەوتن، بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەكاری بكەین، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی باشتر لە هەڵبژاردنی 2018 ئەنجام بدرێت.

شێروان زرار، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بە ئاژانسی ئەنادۆڵۆی رایگەیاند: بە راشكاوی دەڵێین ئەگەر تا مانگی مایس لایەنە سیاسییەكان نەگەنە رێككەوتن، ئەوا بە ئەستەمی دەبینین پڕۆسەی هەڵبژاردن لە ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت، لەبەر ئەوەی كات لەبەردەمی كۆمیسیۆن نامینێت و ناتوانرێت ئامادەكارییەكی باش بكەین.

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم وتیشی: لەوبارەیەوە پەیامیان داوەتە لایەنە سیاسییەكان، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی حكومەت كە پێویستە پەلە بكرێت و لە مانگی نیسان و مایس بگەنە رێككەوتن بۆ ئەوەی كۆمسیۆن بتوانێ‌ ئامادەكاری بكات و هەڵبژاردنێك بكەن جیاوازبێت لە هەڵبژاردنەكانی رابردوو، چونكە ئاستی داواكاری هاووڵاتییان و حزبەكانیش ئەوەیە كە هەڵبژاردنێكی باشتر بكرێت لەوەی كە لە 2018 ئەنجام درا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا