نرخی لیرەی توركی دابەزینی زیاتر تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی جارێكی تر دابەزینی تۆماركرد، ئەوەش پێش بڕیاری زیادكردنی سودی بانكی لە توركیا.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكان نرخی لیرە بەرێژەی 0.45% دابەزینی تۆماركردووە،

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی 7.6590 لیرەیەك بەرانبەر دۆلارێكی ئەمریكی مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوە نزمترین ئاستە لەماوەی ئەمساڵ تۆماریكردووە.

دابەزینی نرخی لیرە لەكاتێكدایە، بڕیارە بەم نزیكانە بانكی ناوەندی توركیا رێژی سوی بانكی زیاد بكات، كە ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر ئابووری توركیا داناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا