پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود جێگرى پێشووى سه‌رۆكى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان به په‌یامنێرى پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند، كاكه حه‌مه هێزى هێناوه‌ته سه‌رماڵه‌كه‌م و كوڕه‌كه‌م برینداره و له ئێستاشدا ئاگادارى ره‌وشى ته‌ندروستى كوڕه‌كه‌م نیم.
عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود له رێگاى ته‌له‌فۆنه‌وه به په‌یامنێرى پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: ئێمه هیچ هۆكارێك نازانین بۆ ئه‌و هێرشه‌ى كراوه‌ته سه‌رمان، دوێنێ ئاسایش وتیان با سێ پێشمه‌رگه له خانووه‌كه‌دا بمێنێته‌وه، ئه‌مڕۆ وتیان وه‌رن خانووه‌كه‌تان وه‌رگرنه‌وه، كوڕه‌كه‌م وتى ئه‌چین خانووه‌كه پاك ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه بۆجه‌ژن ده‌چینه‌وه بۆناو خانووه‌كه.
وتیشى: له‌كاتى به‌ربانگ سه‌رۆكى پارتى سۆسیال دیموكرات هێزێكى زۆرى ناردووه‌ته سه‌رمان، كاتێ من ئاگاداركرام وتم ئێوه هیچنه‌كه‌ن و ته‌قه نه‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌ده‌ستى خۆى سێ ئاربیجى ناوه به ماڵه‌كه‌مه‌وه‌و به‌دۆشكه‌و بیكه‌یسى هێرشكراوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌م.
ده‌شڵێت ئه‌وان ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ى خۆیان به‌ستووه و من هیچ قسه‌یه‌كم له‌سه‌ر به‌ستنى كۆنگره‌نه‌كردووه و خواحافیزیم كردووه.
ئاشكراشیكرد كوڕه‌كه‌ى من برینداره و فیشه‌ك یان پارچه‌ى ئار بى جى داویه‌تى له‌سه‌رى و هیچ زانیارییه‌كم له‌سه‌ر ته‌ندروستى كوڕه‌كه‌م نیه.
عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، من هه‌ر شتێكم كردووه رێگاى یاساییم گرتووه‌ته به‌ر، فه‌رهاد تۆفیق هۆكارى سه‌ره‌كى كێشه‌كانه.