هەدەپەو جەهەپە كۆبونەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی دروستكردنی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆنی بەهێز، پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە لەگەڵ پارتی گەلی كۆماری توركیا، جەهەپە كۆبونەوەو پرسی هاوپەیمانی دیموكراسیان تاوتوێكرد.

سەردانەكە لە درێژەی زنجیرە سەردانەكانی هەدەپەدا هات كە بۆلای لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا دەستیپێكردووە.

جەهەپە دووەمین پارتی گەورەی توركیایە خاوەنی 135 كورسی پەرلەمانییەو واش بڕیارە رۆژانی داهاتوو هەدەپە سەردانی دیكە بۆلای لایەنەكانی دیكەش ئەنجام بدات.

دەیانەوێت بەرەی ئۆپۆزسیۆن بەهێزبكەن تاوەكو بەهەموویانەوە دژی پارتی دەسەڵاتداری ئێستا ئەكەپە بوەستنەوە، كە ئێستا كار بۆ لاوازكردنی ئۆپۆزسیۆن دەكات.

هاوكات سەڵاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە پەیامێكی ئاڕاستەی حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا كردو داوای كاری هاوبەشی لێكردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا