ئێران ئامادەیی دەربڕی بۆ دانووستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریكا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رێككەوتنی ئازادكردنی دیلەكان و سامانە بلۆككراوەكان رێككەوتنێكی بنەڕەتی نەبوە و بۆ گەڕاندنەوەی سامانی گەل بوە، لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران چاوەڕێی ئەمریكا ناكەن، بەڵام ئامادەن بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستان لەو شوێنەوەی كە راگیراوە.

حسێن ئەمیر عەبدولاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانی كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ژمارەیەك مامۆستای پەیوەندیە گشتییەكان و زانستی سیاسی ئێران، رایگەیاند: رێككەوتنی ئازادكردنی دیلە ئەمریكییەكان و گەڕاندنەوەی سامانە بلۆككراوەكانی ئێران رێككەوتنێكی بنەڕەتی نییە و هەوڵێكی ئەوان بوە بۆ گەڕاندنەوەی سامانی گەل.

وتیشی، چاوەڕێی دانوستانی ئەمریكایان لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانەوە نەكردوە و دوبارە پەكخستنەوەی دانوستانەكان لەلایەن ئەمریكاوە خراوەتە خشتەی كاری ئێرانەوە.

باسی لەوەشكرد، هەمو كاتێك ئامادەین بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ لە بارەی دانوستانی ئەتۆمی بەپێی نوسراوەكانی سێپتەمبەر و پارێزگاری لە هێڵی سور.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا