دوایین زانیاری دەربارەی دوو هاوڵاتییەكەی برادۆست كە لەلایەن توركیاوە رفێنران

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی چوار ڕۆژ پێش ئێستا، سوپای توركيا دوو هاوڵاتی خەڵكی برادۆستی ڕفاند، بەپێی هەواڵی میدیاكانی پەكەكە لە ئێستادا ئەو دوو هاوڵاتییەی گواستووەتەوە بۆ سەربازگەیەك لە هەرێمی شەمزینانی باكووری كوردستان.

میدیاكانی پەكەكە بڵاویانكردەوە، سوپای توركیا، كۆتا ڕۆژەكانی ساڵی 2021، لە گوندی دایلای لە ناوچەی برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر، دوو هاوڵاتی بە ناوەكانی “ئەكرەم خەلیل زكری و زێدان نەبی مستەفا”ی ڕفاند.

بەپێی زانیارییەكان ئەو دوو هاوڵاتییە دوای ڕفاندنیان، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا ڕەوانەی سەربازگەی ڕووبارۆك لە هەرێمی شەمزینان لە باكووری كوردستان كراون، كە سەربازگەیەكی گەورەی توركیایە.

دوای چوار ڕۆژ بەسەر ئەو ڕووداوەدا، تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ هەڵوێستێكی نەبووە و هەروەها، هیچ ڕوونكردنەوەیەك لەسەر هۆكاری ڕفاندنیان بڵاونەكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا