ئەمەریكا سێ ئۆتۆمبێلی ساردكەرەوەی ڤاكسین بۆ سلێمانی دابین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، سێ ئۆتۆمبیلی ساردکەرەوەی تایبەت بە گواستنەوەی ڤاکسین بە تایبەتی بۆ گواستنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی لەلایەن کونسوڵخانەی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دابینكراوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، سێ ئۆتۆمبیلی ساردکەرەوەی تایبەت بە گواستنەوەی ڤاکسین بە تایبەتیی ڤاکسینی کۆرۆنا، لە چوارچێوەی فەندی باشکردنی بەدەمەوەچوونی سلێمانی بۆ کۆڤید ١٩،  يەو لەلایەن کونسوڵخانەی ئەمریکا لە کوردستان بودجەکەی بۆدابینکراوە و لەلایەن ڕێکخراوی US-AID ئەمەریکیی و پرۆگرامی چاکبوونەوەدا دەستپێشخەری بەرگەگرتنی کۆمەڵگای عێراقی بۆ وەرگیراوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ تەندروستی سلێمانی جێبەجێكراوە.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، کونسوڵخانەی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆڵی سەرەكی و شایستەیان لەدابینكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەدا بینوە كە بۆ سلێمانی دابینكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا