مەسرور بارزانی بۆ سودانی: بکوژێکمان دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەو بکوژەیان دەستگیرکرد کە دایک و دوو خوشکی خۆی لە بەغدا کوشتبوو.

لە بەیاننامەیەکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان توانیان ئەو بکوژە دەستگیربکەن کە سێ ڕۆژ پێش ئێستا لە شاری کازمیە لە باکوری بەغدای پایتەختی عێراق هەستا بە کوشتنی دایکی و دوو خوشکەکەی”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراقی ڕاگەیاندووە، “ئەو تۆمەتبارە هەڵهاتووە دەستگیرکراوە کە هەستاوە بە ئەنجامدانی ئەو تاوانە قێزەونە، لە ئێستاشدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە هەرێمی کوردستان بەندکراوە”.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، کەسێک لە شاری کازمیە لەسەر کێشەی میرات تەقەی لە دایکی و دوو خوشکەکەی کردووە و کوشتوونی و پاشان هەڵهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا