کیم جۆنگ ئون داوای لێبوردنی لە کۆریای باشور کرد

 

پۆڵەتیک پرێس

دوای ئەوەی سوپای کۆریای باکور هاوڵاتییەکی کۆریای باشوری کوشت، کیم جۆنگ ئونیش داوای لێبوردنی کرد.

کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور بە فەرمی داوای لێبوردنی لە کۆریای باشور کرد لەسەر کوشتنی هاوڵاتییەکی ئەو وڵاتە لەلایەن پاسەوانانی سنوری وڵاتەکەیەوە و بە کارێکی ‘ئابڕوبەر و چاوەڕواننەکراو’ی وەسفکرد.

لەوبارەوە، بەرپرسێکی کۆریای باشور پێشتر رایگەیاندبوو، کە هاوڵاتییەکی کۆریای باشور سنورە ئاوییەکانی کۆریای باکوری بەزاندووە و پاسەوانانی سنور داوایان لێکردووە خۆی بناسێنێت، بەڵام رەتیکردووەتەوە و ئەوانیش بە فەرمانی حکومەت تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە.

باس لەوەشکراوە، کە سەربازانی کۆریای باکور لە ترسی گواستنەوەی کۆرۆنا، تەرمی هاوڵاتییە کوژراوەکەیان سوتاندووە.

هاوکات، سیۆل سو هون راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆریای باکور رایگەیاند، کیم جۆنگ ئون، لە داوای لێبوردنەکەیدا بێئومێدی خۆی دەربڕیوە لەوەی لەجیاتی هاوکاری کۆریای باشور بکەن لە روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکەدا هاوڵاتییەکیان کوشتووە.

ئەمەش یەکەمجار نییە سوپای کۆریای باکور بە تەقەکردن هاوڵاتییەکی کۆریای باشور بکوژێت، هەر بۆیە ناڕەزایەتییەکی زۆری لەلایەن هاوڵاتیانی کۆریای باشورەوە لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا