هاوپەیمانی فەتح: چوارچێوەی هەماهەنگی 180 واژۆی کۆکردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح ئاشکرای دەکات، “چوارچێوەی هەماهەنگی 180 واژۆی کۆکردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت.

ئەمڕۆ یەکشەممە عەلی زوبێدی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەکرد، “مستەفا کازمی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق یەکێکە لەو کەسانەی پشکی هەیە لە دواخستنی یەکلاکردنەوەی پێکهێنانی حکومەت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هێزە کورد و سوننەکان لۆجیکیانە مامەڵەیان لەگەڵ داواکارییەکەی وەزیری سەدر کرد”، وتیشی، “هەر لایەنێکی سیاسی لە پەرلەمان کشابێتەوە ناتوانێت ئیرادەی خۆی بەسەر کوتلەکانی دیکەدا بسەپێنێت”.

جەختی لەوەش کردەوە، “چوارچێوەی هەماهەنگی 180 واژۆی کۆکردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق”.

وتیشی، “لە ئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی کورددایە و دەبێت بەزووترین کات لەسەر سەرۆک کۆمار ڕێکبکەون تا دواتر بتوانرێت سەرۆک وەزیرانیش دیاریبکرێت و حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانیش پێکبهێنرێت”.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک